Kurdistan Press - باران دەبارێت باران دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران دەبارێت

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد له‌ ئه‌وروپاوه‌ هه‌ڵ ده‌كات و ده‌گاته‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێشبینی ده‌كرێ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ نمه‌باران ببارێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی هاتنی شه‌پۆڵێكی باران و سه‌رما بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە لەنێوان 15 بۆ 18ی مانگ بارستە ھەوایەکی سارد لە باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە درێژ ببێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی باکوری کوردستان و تورکیا و باکوری ئێران.

ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ لەم ناوچانە بەرێژەیەکی بەرچاو نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما روو بدات لەگەڵ دروستبوونی باری ناسەقامگیری کەشوھەوا کە لە ھەندێ ناوچەدا ئەبێتە ھۆی چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئەم دۆخە بەشێوەیەکی لاواز کاریگەری لەسەر بەشێک له‌ ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری باکوری دھۆک و باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ھەولێر و ئەگەر ھەیە لەو ماوەیەدا ھەندێک کات ھەور چر ببێتەوە و نمەباران ببارێت لەگەڵ نزمبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرما .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا