Kurdistan Press - ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەسپێکردەوە. ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەسپێکردەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەسپێکردەوە.

 

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، "ئێستا رۆژانە زیاتر لە 150 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی پاڵاوگەکانی حکومەتی عێراق دەکرێت."
ئەو سەرچاوە باڵایەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرا کرد، "ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگیی وەزارەتی نەوتی عێراقە و لە چوارچێوەی یاسای بودجەدایە. بەمەش یاسای بودجە لەڕووی پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان 100% چووەتە واری جێبەجێکردنەوە و هیچ کێشەیەکی نەماوە."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، "دوای ئەوەی ئەو بڕە نەوتەی کوردستان درایە پاڵاوگەکانی ناوخۆ، فرۆشتن و هەناردەی نەوتی کەرکووک دەستی پێکردەوە، بەڵام ئەمجارەیان لەڕێگەی بەسرەوە.
لەبارەی تورکیاشەوە، ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستەڕوو، "تورکیا تاوەکو ئەم ساتە بە فەرمی وەڵامی عێراقی نەداوەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی نەوتی کوردستان، بەڵام هیچ بیانوویەک نەماوە و لەڕووی تەکنیکییەوە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەن و هەموو هاوئاهەنگییەکیان کردووە.
هەر بەپێی قسەی ئەو سەرچاوە باڵایەی وەزارەتی نەوتی عێراق، ژمارەیەک گرێبەستی نوێی واژۆ کردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای جیهانی.
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه