Kurdistan Press - زانیاری لەبارەی بەشەخۆراکی مانگی شەش زانیاری لەبارەی بەشەخۆراکی مانگی شەش | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری لەبارەی بەشەخۆراکی مانگی شەش

دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر، ڕایگەیاند: بەشەخۆراکی شەشەمی هاووڵاتییان، بە دابەشکردنی برنج دەستی پێکردووە و ناوشار و ناوچە دوورەکان  برنجی تایلەندی و لە دەوروبەری هەولێریش برنجی ئەمریکی دابەش دەکرێت."

ئاماژەی بەوەش دا، لەم هەفتەیەدا مادەكانی دیکەی خۆراک دەدرێتە بریکارەکان و دابەش دەکرێت، گوتیشی: "شەکر و زەیتی پێویستمان نییە، لەم هەفتەدا ئەویش تەواو دەکرێت و دابەش دەکرێت.

سەبەتەی ئەم جارە لە شەش ماددەی خۆراکی پێکهاتووە، کە بریتییە لە برنج و زەیت و دۆشاوی تەماتە و شەکر و لەتکە نۆک و نیسک.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش کراوە، ئەوەی هاتووە دابەش دەکرێت، بەڵام هەندێکی ڕۆژانە دێت و ئەویش دابەش دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا