Kurdistan Press - شاندێکی پارتی لە کەرکوکە شاندێکی پارتی لە کەرکوکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی پارتی لە کەرکوکە

ئەمڕۆ هەینی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی چەند لایەنێكی كوردستانی كرد لە شاری كەركووك، ئەمەش بە مەبەستی دروستكردنی هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركووك.

باقی ساڵەیی، ئەندامی مەكتەبی ڕێكخستنی كەركووك - گەرمیانی پارتی و سەرۆكی شاندەكەی پارتی بۆ دیداری لایەنە سیاسییەكان لە كەركووك، ڕاگەیاند: كەركووك دیارە بە لای پارتییەوە شارێكی كوردستانیی گرنگە و لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كە كەركووك داگیر كرا، كار دەكەین بۆ ئەوەی كەركووك لەو دۆخە نەخوازراوە دەربهێنین.

گوتیشی: وەك پارتی لە كەركووك سەردانی كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستانمان كرد، لەگەڵ ئەو لایەنە سیاسییانە كە بە جیا سەردانمان كردن، تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگامان كرد كە چۆن بتوانین بۆ ئەو هەڵبژاردنە لیستی كوردی بەهێز بێ و دەنگی كورد لە كەركووك پەرتەوازە نەبێ و پێمان خۆشە ئەو لایەنە سیاسییانە لەو لیستەی ئێمە پێكەوە بەشداری بین و چاوەڕێی وەڵامی ئەو لایەنانە دەكەین بۆ هاوپەیمانی."

بڕیارە لە 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بە كەركووكیشەوە بەڕێوە بچێت

پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنە كوردستانییەكانی تر بڕیاریان داوە بەشداریی لەو هەڵبژاردنەدا لە كەركووك و هەموو ناوچە كوردستانییەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستاندا بكەن.

پارتی لە ئێستاوە لە كەركووك كار دەكات بۆ سازدانی هاوپەیمانییەك بۆ ئەو هەڵبژاردنە بۆ ئەوەی دەنگی كورد لە پارێزگاكە پەرتەوازە نەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه