Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 6ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا بەبۆنەی كۆتایهاتنی بە ئەرك و كاری لە هەرێمی كوردستان و بە مەبەستی ماڵئاواییكردن ، سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا وێڕای گەیاندنی سڵاوی سەرۆك ماكرۆن بە سەرۆك بارزانی، ڕۆڵ و جێدەستی سەرۆك بارزانیی لە پاراستنی پڕۆسەی سیاسی و چارەنووسی گەلی كوردستان بە كاریگەر و سەرەكی لەقەڵەم دا. هەروەها پێزانینی زۆری بۆ خەڵكی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەبوو و خۆشحاڵیی خۆی ڕاگەیاند كە توانیویەتی لە كوردستاندا دۆستی زۆر پەیدا بكات. هاوكاتیش خەبات و قوربانیدان و ماندووبوونی گەلی كوردستانی بۆ گەیشتن بە ئازادی بەرز نرخاند. ئەوەشی خستەڕوو لە هەموو ئاستێكدا چ لەناو حكوومەت و چ لەناو خەڵك و ڕای گشتیی فەڕەنسادا ویستی ئەوە هەیە كە دەبێ فەڕەنسا دۆست و پشتیوانی دۆزی گەلی كوردستان بێت.

 

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای دووپاتكردنەوەی دۆستایەتیی نێوان گەلی كوردستان و فەڕەنسا، سوپاسی هەوڵ و كارە باشەكانی بەڕێز ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسای كرد لەماوەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستان و بە دۆستێكی باشی خۆی و گەلی كوردستانی وەسفكرد. هەورەها هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه