وەزارەتی دارایی بڕیارێك تایبەت بە هەمواری مووچە و ئەژماری خزمەتی بەشێك لە مووچەخۆران دەر دەكات كە خانەنشین بوون و خزمەتە جۆراوجۆرەكانیان بۆ ئەژمار نەكراوە.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە ڕۆژی 19ی 6ی 2023 دەرچووە و تایبەتە بە ئەژماركردنی ڕاژەی هەندێك لە مووچەخۆران.
لە نووسراوەكەدا هاتووە: سەرجەم ئەو خانەنشینانەی بەپێی یاسای چاكسازی مووچەیان هەموار دەكرێتەوە، خزمەتی بواری (شارستانی، پێشمەرگایەتی، هێزەكانی ناوخۆ، ئاوارەیی، كەرتی تایبەت)یان ئەگەر هەبوو، بۆیان ئەژمار دەكرێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین كراون و لە كاتی هەبوون بۆ سەڵماندنی ئەو بەڵگانەی كە پێویستە بۆ ئەژماركردنی ڕاژەكانیان، لەلایەن وەزارەتەكانیانەوە بەرز دەكرێتەوە بۆ لیژنەی هەژماری ڕاژە لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەژماركردنی ڕاژەكانیان، ئەویش تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشینی دەبێت.
وەزارەتی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە: ''بۆ مەبەستی ئەژماركردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی، پێویستە بەڵگەنامە پێویستەكان لە ڕێگەی وەزارەتی پێشمەرگەوە ڕاستاندنیان بۆ بكرێت و پاشان بۆ لیژنەی هەژماری ڕاژە لە ئەنجوومەنی وەزیران بەرز بكرێتەوە بۆ هەژماركردنی ڕاژەكانیان، ئەویش بە تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشینی.
وەڵام بدەوه