ئەمڕۆ چەکی مووچەیان دابەش دەکرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی 6ی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەدرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند:ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی 7ی 2023 ژمێریاریی وەزارەتی دارایی و ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە بانکەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، ئەمڕۆ چەکی مووچەی مانگی 6ی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەكرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە 9ی7، مووچە لیواکان دابەش دەكرێت.
چەند لیوایەكی پێشمەرگە، کە ژمارەیان نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگەیە و بودجەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە دابین كراوە، مانگانە دوای ئەوەی پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەكانیان دەدرێت.
پێشتر جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، ڕاگەیاندبوو: هەرکات پارەی مووچەی لیواکان، کە ئەمریکا دابینی دەکات، بخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، له 24 کاتژمێردا دەست بە دابەشکردنی مووچەكانیان دەکرێ
وەڵام بدەوه