دژه‌تیرۆی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خسته‌ڕوو كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به درۆن كرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له شارۆچكه‌ی باتیفا سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ.
دژه‌تیرۆری كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ چوارشەم کاتژمێر 14:25، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج.
ڕاشیگه‌یاند: هێرشه تیرۆریستییه‌كه جگە لە زیانی ماددی، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.
دژه‌تیرۆری كوردستان ئاشكراشی كرد: درۆنەکە لەنێوان گوندی دووکەرێ و بەروشکا سەعدوونی لە سنووری قەزای باتیفاوە ئاراستە کراوە و لەو ناوچەیەش چەکدارانی پەکەکە تێیدا بوونیان هەیە.
وەڵام بدەوه