Kurdistan Press - دڵنییایی لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی ئەم کەسانە دەدرێت. دڵنییایی لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی ئەم کەسانە دەدرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دڵنییایی لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی ئەم کەسانە دەدرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی 2022ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 4/7/2023، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای دەرچوونی فەرمانی هەرێمی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و رەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت و فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوو.

ئاماژە بەوەش کراوە کە فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پیرۆزبایی لە ئەفسەران کرد و رایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆ ئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70 و 80ش وەک دیوانی وەزارەت، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەربچێت.

روونیشکراوەتەوە، سەرۆکی ئەرکان دڵنیاییدا کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی ئەیلوولی ساڵی 2022 و نەورۆزی ساڵی 2023ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا