لەهەولێر سێ دەریاچە دروست دەکرێن
لەهەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی سێ دەریاچە کاری لەسەر دەکرێت، پڕۆژەکە دەرخستە و هەموو ئامادەکارییەکى بۆ کراوە و ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ پێداچوونەوە و بڕیار لەسەردان.
ساڵانی ڕابردوو پلانێک ھەبوو سێ دەریاچە لە شاری ھەولێر دروست بکرێن، ئێستاش پڕۆژەکە بەردەستە و پێیدا چوونەوەى بۆکراوە بۆ جێبەجێکردنى و ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە تا بڕیاری لەسەر بدرێت.
پڕۆژەکە دروستکردنى سێ دەریاچەی گەورەیە و بڕیارە ئاوی لە زێی گەورە یان ئاوى لە بەستۆڕە بۆ دابین بکرێت و بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر شارى ھەولێر.
جێگەى باسە، بێجگە لەو پڕۆژەیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە زیاتر لە 20 پۆند لە سنووری پارێزگاى ھەولێر جێبەجێ بکات و لەوانەش 21 پۆند بڕیاریان بۆ دەرچووە، 7 پۆندی دیکەش پەسەندکراون و دەچنە بواری جێ بەجێکردن.
وەڵام بدەوه