بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، خەڵکێکی زۆر لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دادەمەزرێت و فۆڕم پڕ دەکرێتەوە.
وەزارەتی كار و كاروباری کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە: "پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران / سەرۆكایەتیی دیوان، ژمارە (2193) لە 2023/5/29 و فەرمانی وەزاریی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە ژمارە (827) لە 2023/6/1، رایدەگەیەنێن كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر (كارگێڕی) و بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر (كارگێڕی) و بڕوانامەی (بەكالۆریوس) پێویستیان بەو تایبەتمەندییانە هەیە: ''(ددان، دەرمانساز، شیكاری، یاسایی، ژمێریاری، دەروونی، کۆمەڵایەتی، ئایتی، وەرزشی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) بۆ پسپۆڕییەكانی (چارەسەری سروشتی، ئایتی، كارگێڕی، ژمێریاری و شیكاری).''
ئاماژە بەوەش کراوە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پیشەیی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ناوەندی) بۆ پیشەی (شوفێری، چاودێر) و بڕوانامەی (سەرەتایی) بۆ پیشەی (كارگوزار، شۆفێر) پێوستییان هەیە.
ئەو دامەزراندنانە بۆ سەنتەری شیاندنەوەی ئاڵوودەبوانی مادەی هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكانە کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازی كۆمەڵایەتییە.
وەزارەتەکە ئاشکرایشی کردووە کە پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (20 بۆ 40) ساڵ بێت و دانيشتووى شاری هەولێر بێت.
پڕكردنەوەی فۆرم تەنیا بە شێوەی ئۆنلاین و بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە رێكەوتی ٢٠٢٣/٧/٣ تا ٢٠٢٣/٧/٧ لە ڕێگەی کلیک لەسەر ئەم لینكەوە دەبێت.
وەڵام بدەوه