Kurdistan Press - بڕیارێکی نوێ لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە. بڕیارێکی نوێ لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی نوێ لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێك دەردەكات و بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان رێگە لە سێ بابەت دەگرێت.

بەپێی نووسراوێکی سكرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران، كە لە 13ی6ی 2023، بۆ وەزارەتی ناوخۆ نێردراوە تیایدا ئاماژە بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە و جەخت لەسەر جێبەجێكردنی كراوەتەوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە راسپاردنی وەزارەتی ناوخۆ، بە هاوكاری و هەماهەنگیی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان، كە بەردەوام بن لە رێكارەكانی بەرگرتن لە دیاردەكانی سیمكارتی بێ خاوەن، ئۆتۆمبێلی بێ بەرایی و تۆمارنەكراو و چەكی بێ مۆڵەت."

ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردووەتەوە: "ئەو بڕیارە لەپێناو كەمكردنەوەی تاوان و توندوتیژی و پاراستنی ژیان و سەلامەتی و بەرگرتن لە بەركارهێنانیان بۆ تاوانكاری و هەراسانكردنی هاووڵاتییان و سەلامەتی و دووربوونیانە لە هەڕەشە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە بڕیارەكە كاری پێویستی بۆ بگیرێتەبەر و لە بەرەوپێشچوونی جێبەجێكردنی بڕیارەكە ئاگادارییان بكەنەوە. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ راگەیاند: بۆ بابەتی چەكی بێ مۆڵەت چەندین رێكار گیراونەتەبەر، كە هەموویان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو بابەتەیە، بۆ ئۆتۆمبێلی تۆمار نەكراو و سیمكارتی بێ خاوەنیش رێكاری خۆمان هەیە و ئامانجمانە تاوان و دیاردەی توندوتیژی كەم بكەینەوە و بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران وەكوو خۆی جێبەجێ دەكەین.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا، لە رۆژانی داهاتوودا بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە چەندین رێكار دەگیرێنە بەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه