عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی كۆڕێك رایگەیاند، دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق بووەتە یاسایەک و هەرکاتێک بەهێزبن، ئەوا لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانییان لاواز دەکەن و هەوڵی بێهێزکردنی هەرێمی کوردستان دەدەن.
گوتیشی، لە عێراقدا دەوڵەت لەنێو دەوڵەت و سوپا لەنێو سوپا دروستبووە.
ده‌شڵێت: "پێویستە عێراق وڵاتێکی دەستووری بێت و هێز لەنێو هێزدا نەبێت، چونکە ئەمانە بۆمبی تەوقیتکراون و لە هەرکاتێک بێت دەتەقێتەوە".
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.
به گوێره‌ی بۆچوونی سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات و رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكات.
وەڵام بدەوه