سەرمایەدارێک لە شاری سلێمانی بەناوی کارکردن بە پارەکانیانەوە، 100 ملیۆن دۆلاری لە ژمارەیەک بازرگان وەرگرتووە و ئێستا دەڵێت، پارەی نییە بیداتەوە.
ئەو سەرمایەدارە پارەکەی بۆ پرۆژەیەک وەرگرتووە، بەڵام ئێستا دەڵێت پارەی پێ نییە تا بیداتەوە بەو کەسانەی لێی وەرگرتوون.سەرمایەدارەکە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەمەبەستی وەبەرهێنان لە پرۆژەیەکدا پارەی لە بازرگانەکان وەرگرتووە و چەند مانگێک ئەو بڕە پارەیەی وەک قازانجی مانگانە لەسەری رێککەوتون، پێی داون، بەڵام ئێستا دەڵێت: پارەی پێ نییە بیانداتەوە.
ئەو کەسانەی پارەیان بە سەرمایەدارەکە داوە، سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو بابەتە لەلایەن پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی بڵاونەکراوەتەوە.
لەنێو ئەو کەسانەی پارەیان داوەتە سەرمایەدارەکە، هەیانە بڕی 20 ملیۆن دۆلاری پێ داوە.
وەڵام بدەوه