Kurdistan Press - راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و ھێزی عێراقی لە ناوچە کوردستانییەکان پڕ بکرێتەوە راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و ھێزی عێراقی لە ناوچە کوردستانییەکان پڕ بکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و ھێزی عێراقی لە ناوچە کوردستانییەکان پڕ بکرێتەوە

بەڵام ھۆکاری پڕنەکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییە، عێراقە نەک ھەرێمی کوردستان.

بابەکر زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای پڕکردنەوەی ھەندێک بۆشایی ئەمنی لە لایەن ھێزی پێشمەرگەوە، جموجۆڵی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان کەم بووەتەوە و ئێستا لەجیاتی ئەوەی داعش ھێرش بکات، ھێزی پێشمەرگە بۆسە بۆ داعش دادەنێنەوە و، لەو رێگەیەشەوە شەڕ دروست بوو و گورزێکی باش لە داعش وەشێندرا.

زێباری گوتیشی، گرنگە بۆشایی ئەمنیی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزی عێراقی پڕ بکرێتەوە و ھەرێمی کوردستانیش ئامادەیە، بەڵام حکوومەتی عێراق تا ئێستا ئامادە نەبووە، چونکە داوایان لێ کراوە بێن، بەڵام نەھاتوون، بۆیە لەسەر ئەوان ماوە کە بڕیاری پڕکردنەوە بدرێت لەو بۆشاییانەی ھەن و گرنگیشە پڕ بکرێنەوە، بۆ ئەوەی جوڵەی داعش کەمتر بێتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه