گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوایكردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بۆ گرتنه‌به‌ر گونجاوترین رێككار به‌رامبه‌ر به سووتاندنی قورئانی پیرۆز له سوید ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یاند، رێككاره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌به‌رامبه‌ر سووتاندنی قورئانی پیرۆز به‌رده‌وامن، له‌وانه باڵیۆزی سوید له به‌غدا بانگهێشت كراوه، هه‌روه‌ها یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی پێشكه‌شكراوه، داواش له لایه‌نی سوید كراوه، رێككاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بگرنه‌به‌ر.
سه‌حاف راشیگه‌یاند، داوامانكردووه ئه‌و تاوانباره‌ی قورئانی پیرۆزی سووتاندووه، راده‌ستی عێراق بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی یاسا‌و رێساكانی عێراق دادگایی بكرێت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كۆمكاری عه‌ره‌بی و نوێنه‌ری پاراستنی كولتووره جیهانییه‌كان داوایانكردووه، تاوانبار راده‌ستی عێراق بكرێته‌وه، ناكرێت پیرۆزییه‌كانی ببه‌زێندرێت و هه‌روه‌ها گوتی: "سووتاندنی قورئانی پیرۆز مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی دروست ده‌كات
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌مه‌ی له سوید روویدا، جۆرێكی دیكه‌ی تیرۆره، كاریگه‌ری به‌سه‌ر دۆخی هه‌موو جیهان هه‌یه، ئێمه پشتگیری له داواكارییه‌كانی خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین
ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی له سوید روویدا، هه‌ستی دووملیار موسڵمانی برینداركردووه"
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، کۆپییەکی "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. سووتاندنی ئەو کۆپییەی قورئان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە."
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقیە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی تووندی بەدوادا هات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینیەوە، بەڵام لە عێراق تووندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران ئێوارەی پێنجشەممە چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.
ئێوارەی ئەمڕۆش خۆپیشاندانی ملیۆنی لایەنگرانی سەدر لە دژی سووتاندنی "قورئانی پیرۆز" لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، بەڵام به‌كارهێنانی ئاڵای سه‌رایا سه‌لام، گوتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی هەموو جۆرە وێنەیەک لە خۆپیشانداکەدا قەدەغە کراوە.
وەڵام بدەوه