سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر گڕی گرت، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای ئاگره‌كه و پێش گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی، كاتێك تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی ئاو، كه شۆفێره‌كه‌ی هیوا ئه‌حمه‌ده، به‌وێدا تێده‌په‌ڕێ، هه‌رچه‌نده له‌نگه‌شی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام كه ده‌بینێ دووكه‌ڵی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه، به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه و به‌په‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كا.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قامیقامی هه‌ولێر ده‌ڵێ: سوپاس... کە نەتهێشت بازاڕی لەنگەی هەولێر بسووتێ..
قامیقامی هه‌ولێر نووسیویشیه‌تی: ئەو پیاوە مەرد و چاکە.. ناوی هیوا ئەحمەدە، تانکەری ئاوی پێ بووە، ویستوویەتی ئاو بباتە ماڵان، لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر، کاتێک دەبینێ ئاگر لە کەپرەکانی بازاڕی لەنگە هەیە، بەپەلە خۆی دەگەیه‌نێته ئاگرەکە و بە تەنیا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ دەکا و ناهێڵی ئەو بازاڕه بسووتێت! کە جێگای ڕزق و ڕۆزیی ئەو هەموو دوکاندارەی لە سووتان پاراست.
وەڵام بدەوه