Kurdistan Press - چەند ئەفسەرێک پارەیەکی زۆریان گەڕاندەوە. چەند ئەفسەرێک پارەیەکی زۆریان گەڕاندەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەند ئەفسەرێک پارەیەکی زۆریان گەڕاندەوە.

چەند ئەفسەر و کارمەندێکی لێژنەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانگەیەک، بە هەڵە پارەیەکی زۆریان پێ درا، ئەوانیش گەڕاندیانەوە بانک.

نەقیب ڕەهێڵ ڕەسووڵ، سەرۆکی لێژنەی دابەشکردنی مووچە، لە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کۆیە بە ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی مووچەی مانگی پێنجمان لە بانک وەرگرت، لە فەرمانگە دەستمان كرد بە دابەشکردنی، سەیرمان کرد بینیمان 10ملیۆن و 60 هەزار دینار زیادە و بە هەڵە بە ئێمە دراوە.

زیاتر گوتیشی: دواتر بە نووسراوی فەرمی پارە زیادەکەمان بۆ بانکی کۆیە گەڕاندەوە و ئەوانیش بەو کارە دڵخۆش بوون و سوپاسیان کردین.

ڕەهێڵ ڕەسووڵ، جەختی کردەوە، دەستپاکیی بەلای ئەوانەوە کارێکی ئەخلاقییە

لێژنەی دابەشکردنی مووچەی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کۆیە، پێکهاتوون لە ڕەهێڵ ڕەسووڵ و خەلیل حوسێن و شوان حوسێن.

لەبەرامبەر بەو دەستپاكی و هەست كردن بە بەرپرسیارییەدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی هەولێر، سوپاسی ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی کردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا