بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر داوا لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەکات سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی 06ـی 2023 لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە بەیانی سێشەممە 27ـی 06ـی 2023 لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی تاوەکو 01:00 دوانیوەڕۆ سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 05ـی 2023.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەوروبەری هەولێر دابەش کرا.
وەڵام بدەوه