Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە. ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: "تاوەکوو درەنگانی ئێوارەش دەرگای بانكەكان كراوە دەبێت و پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.

ھونەر جەمال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری،ڕاگەیاند: "پارەی پێویستی مووچەی مانگی پێنج بۆ سەرجەم پارێزگا و بانكەكان نێردراوە و هیچ گرفتێك لەبەردەم دابەشكردنی مووچەدا نییە.

سەبارەت بە خێرا دابەشکرنی مووچە، ئەو بەرپرسەی دارایی گوتی: "تاوەکوو درەنگانی ئێوارەش دەرگای بانكەكان كراوە دەبێت و پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت و هەمووان مووچەی خۆیان وەردەگرن."

وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە، بەپێی خشتەی ڕاگەیاندراو ، دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

بەپێی خشتە، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی خانەنشینان و پەروەردە دەدرێ، سبەش مووچەی پێنج وەزارەت و سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دەدرێ، بەڵام ئەگەریش هەیه ئەمڕۆ زۆرینەی شوێنەکان مووچەیان پێ بدرێت.

دوێنێ یەکشەممە، 400 ملیار دینار لە لایەن حکوومەتی عێراق خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتەکەش پارەکەی بەسەر هەموو بانکەکان دابەش کرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا