بڕیارە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی پارتی سەردانی یەکێتی بکات و لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر كۆ ببنەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی تاوتوێ دەکرێن. شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی دەبێت و ئەندامانی شاندەکەش پێکدێن لە فوئاد حوسێن و مەحموود محەمەد و سیداد بارزانی. شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی دەبێت و ئەندامانی شاندی یەکێتی پێکدێن لە جەعفەر شێخ مستەفا و دەرباز کۆسرەت رەسووڵ و شاڵاو عەلی عەسکەری.
وەڵام بدەوه