Kurdistan Press - لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ھاوڵاتیان. لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ھاوڵاتیان. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ھاوڵاتیان.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان چەند رێنوێنییەکی تایبەت بە سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیکردن بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە.

وەزارەتی تەندروستی نۆ خاڵی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا رێنوێنیی خەڵک دەکات لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیکردن پەیڕەوی بکەن، لە یەکێک لە خاڵەکاندا هاتووە، قەسابەکان دەبێت پابەند بن بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن، بەتایبەت لەبەرکردنی دەستکێشی لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشت و خوێنەکەی بەشێوەیەکی تەواو، "لەکاتی سەرپێچی بە تووندی سزا دەدرێن.

لە یەکێک لە خاڵەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، دەبێت جلی قۆڵ درێژ و رەنگ کاڵ لەکاتی سەردانیکردنی ئەو شوێنانە لەبەربکرێت کە "گەنەیان تێدا بڵاوە،" هەروەها بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە دوورخستنەوەی مێروو و گەنە. لە کۆتایی خاڵی پێنجەم رێنوێنیی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، گۆشت دەبێت بۆ ماوەیەک بکوڵێندرێت کە "لە 30 خولەک کەمتر نەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا