Kurdistan Press - بەلەمێکی کۆچبەران نقومبوو بەلەمێکی کۆچبەران نقومبوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەلەمێکی کۆچبەران نقومبوو

رۆژی چوارشەممە 14-06-2023، حوسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لووتکە لە یۆنان رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران کە لە لیبیاوە بەرەو وڵاتی ئیتاڵیا بەرێککەوتبوو، لە نزیک دوورگەی کریتی یۆنان نقوومبوو. دیار نییە چەند کۆچبەری تێدا بووە، بەڵام دەگوترێت 86 کۆچبەر لە سەرنشینانی ئەو بەلەمە رزگارکراون.

بە گوتەی نوێنەرەکەی دەزگای لووتکە، ئەو کۆچبەرانە دوای رزگارکردنیان گوێزراونەتەوە بۆ ناوچەی کەڵاماتای یۆنان. 

بەگوتەی حوسێن حەمەساڵح، دەوروبەری کاژێر 2:30ـی بەیانیی ئەمڕۆش بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی کریتی نقوومبووە. دەشڵێت، بەلەمی دووەم هێشتا دیار نییە لە کوێوە بەڕێککەوتووە، بەڵام دوای لەکارکەوتنی لە نزیک دوورگەی کریتی پەیوەندی بە هێزی دەریاوانی یۆنانەوە کراوە و 70 بۆ 80 کەسی تێدا رزگارکراون

نوێنەرەکەی دەزگای لووتکە دەشڵێت، ئەو کۆچبەرانەی لە بەلەمی دووەم بوون گوێزراونەتەوە بۆ کالۆلێمنیس.

بەرپرسانی یۆنان دەڵێن، لە ئەنجامی نقومبوونی ئەو بەلەمەی لە لیبیاوە بەڕێکەوتبوو 59 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

بەلەمەکە نیازی هەبووە بۆ ئیتاڵیا بڕوات. پاسەوانی دەریایی ئیتاڵیا دەڵێت، لە رۆژی سێشەممەوە ئاژانسی فرۆنتێکسی پاراستنی سنووری ئەوروپا لە بەڕێکەوتنی بەلەمەکە ئاگادارکراونەتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه