Kurdistan Press - به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی دوو پڕۆژه‌ی گرینگی ڕێگاوبان له‌ چیای قه‌ره‌چووخ جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی دوو پڕۆژه‌ی گرینگی ڕێگاوبان له‌ چیای قه‌ره‌چووخ جێبه‌جێ ده‌كرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی دوو پڕۆژه‌ی گرینگی ڕێگاوبان له‌ چیای قه‌ره‌چووخ جێبه‌جێ ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی شارۆچكه‌ی مه‌خموور ڕایگه‌یاند، به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو پڕۆژه‌ی ستراتیژی و گرینگی ڕێگاوبان له‌ چیای قه‌ره‌چووخ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

زيره‌ك حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی شارۆچكه‌ی مه‌خموور  ڕايگه‌ياند: بۆ زياتر خزمه‌تكردنی سنووری شارۆچكه‌ی مه‌خموور و دانيشتووانی ناوچه‌كه به گشتی، به بڕياری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو پڕوژه‌ی گه‌وره له بواری ڕێگاوبان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.

ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌كان بريتین له چاككردن و دروستكردن و قيرتاوكردنی ڕێگای قه‌ره‌چووخی گه‌وره و بچووك.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوادانكردنه‌وه‌ی حكوومه تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت به گوژمه‌ی (12) مليار دينار.

جێگای ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چيای قه‌ره‌چووخ و گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه سوودی لێ وه‌رده‌گرن، جگه‌ له‌م پڕۆژه‌یه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی سنووری مه‌خموور، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی دايه هه‌نگاوی ديكه‌ش بنێت بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه