بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکان نزیکەی (80) ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخانکرا، کە بڕى (20) ملیار دینارى بۆ جێبەجێکردنى نزیکەی ( 63) پڕۆژەى نوێیە.
بڕی پارەکە بەو شێوەیە دابەش دەکرێ بەسەر شارو قەزاکانی سلێمانی.
۱/ قەزای ناوەندی سلێمانی بڕی دوانزە ملیار و نۆسەدملیۆن دینار .
۲/ قەرەداغ بڕی دوسەدو شەست و چوار ملیۆن و حەوت سەدوبیست هەزار.
۳/ شارەزوور بڕی نوسەدو یانزە ملیۆن و هەشت سەدو حەڤدە هەزار .
٤/ سیدسادق بڕی یەک ملیار و سەدوحەڤدە ملیۆن دینار .
٥/ پێنجوێن بڕی پێنج سەدوهەشتاوهەشت ملیۆن و دوسەدوشەست ونۆهەزار .
٦/ شارباژێر بڕی دوسەدو حەفتاو سێ ملیۆن و پێنج سەدوچل وپێنج هەزار.
۷/ ماوەت یەک بڕی سەدوحەڤدە ملیۆن و شەش سەدو پەنجاوسێ هەزار .
۸/ دوکان بڕی نۆسەدوچل و یەک ملیۆن و دوسەدوچل ویەک هەزار ..
۹/ دەربەندیخان بڕی حەوت سەدو سی وپێنج ملیۆن وسێ سەدوسی وشەش هەزار.
۱۰/ چەمچەماڵ بڕی دوو ملیار و سەد و چل وحەوت ملیۆن دینار..
وەڵام بدەوه