Kurdistan Press - لەکاتی خۆشیدا زۆر کەس حازرن بێنە مەیدان بەڵام لەکاتی ناخۆشیدا تەنھا پارتی دیارە لەکاتی خۆشیدا زۆر کەس حازرن بێنە مەیدان بەڵام لەکاتی ناخۆشیدا تەنھا پارتی دیارە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەکاتی خۆشیدا زۆر کەس حازرن بێنە مەیدان بەڵام لەکاتی ناخۆشیدا تەنھا پارتی دیارە

لە جیاتی ئەوەی بڵێن پەرلەمانی کوردستان زۆرینەی ئەندامانی پارتین دەڵێن پەرلەمانی پارتی بۆ کەمکردنەوەی پەرلەمان، کە گەورەترین دەسەڵاتی ھەیە لە دەوڵەت کە خەڵک دەنگی پێداوە لە 111 پەرلەمانتار 45 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتین 66 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی تر.

لە جیاتی بڵێن حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێن حکومەتی پارتی چونکە سەرۆکی حکومەت پارتی یە ، چەندین وەزیر و چەندین وەزارەت و جێگر سەرۆکی حکومەت لە پشکی ئەوانە چونکە سەرۆکی حکومەت زۆر جدیە بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی حکومەتی خەڵکە دژی مافیا و تاڵانچیەکانە لە بەرژەوەندی کەس نیە دەیانەوێت ئەم حکومەتە کەم بکەنەوە لەبارچاوی خەڵک حکومەت لەبەرژەوەندی ئەوان بڕیار بدات.

کە ڕیفراندۆم کرا وتیان ڕیفراندۆمی پارتی لەکاتێک دا ٩٢.٧٪‏ خەڵکی دەنگی بە بەڵێ دا بۆ ڕیفراندۆم کاتێک دەنگ دانی تر دەکرێت پارتی ٤٥ کورسی بەدەست دەھێنێت دەڵێن پارتی تەزویری کردووە لە کاتێک ھەر خۆیان وتویانە کە ٩٢.٧٪‏ خەڵکی کوردستان پارتی یە.

تە نھا کاتێک مەترسی لەسەر کوردستانە کوردستان ھی پارتی یە چونکە لەکاتی مەترسی و ھەڕەشە لەسەر کوردستان تەنھا پارتی دیارە و تەنھا پارتی بەرگری لەکوردستان دەکات ، کاتێک باری ئابوری کوردستان خراپ دەبێت ھەر تەنھا پارتی مەیدان چۆڵ ناکات و لەبەر پرسیارێتی ڕاناکات ، کاتی مەترسی لەسەر پارچەیەکی تری کوردستانە ھەر تەنھا پارتی دیارە و تەنھا پارتی بە کردار بە ھانای پارچەکانی ترەوە دەچێت ھەموو ھەوڵێک دەدات لەو ھەڕەشەیە ڕزگاری بکات. 

لەکاتی خۆشیدا زۆر کەس حازرن بێنە مەیدان بەڵام لەکاتی ناخۆشیدا تەنھا پارتی دیارە بۆیە پارتی بڕیار دەدات نەک خەڵکی تر .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه