Kurdistan Press - خانەوادەى شەهید عەقید هاوکار جاف، سەردانى پارێزگارى هەولێریان کرد خانەوادەى شەهید عەقید هاوکار جاف، سەردانى پارێزگارى هەولێریان کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خانەوادەى شەهید عەقید هاوکار جاف، سەردانى پارێزگارى هەولێریان کرد

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2023.6.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ دیوانی پارێزگا، پێشوازیکرد لە خانەوادەى شه‌هید عەقید هاوكار جاف.

لە دیدارەکەدا، خانەوادەى شەهید، سوپاسى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەوڵ و  كۆششی ده‌زگا ئەمنیەکانیان کرد لە لێکۆلینەوە و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك لە تاوانباران کە ده‌ستیان له‌ شەهیدکردنى عەقید هاوكار جاف هه‌بوو، هەروەها دووپاتیانکردەوە کە کەیسەکەمان کەسێکى یاساییە و لەرێگەى دادگا یەکلایی دەکرێتەوە.

له‌ لایەن خۆیەوە، پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای دووباره‌ سەرخۆشى و دڵنه‌وایی کەس و کارەکەى، جه‌ختی لەوە كرده‌وه‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیەکانى هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتیی و هه‌ولێرى پایتەخت به‌تایبه‌تی ئه‌رك و پیشه‌ی سه‌ره‌كیان پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیانه‌.

لە کۆتایدا خانەوادەى شه‌هید دووبارە سوپاسی حكومه‌تى هەرێم و پارێزگاى هەولێر و تەواوى دام و ده‌زگا ئەمنیەکانیان كرد، لە بەدواداچوون و دەستگیرکردنى بەشێک لە تۆمەتباران لە زووترین کات و هەروەها سوپاسى دادگای كه‌تنی هه‌ولێریان کرد بۆ یەکلایی کردنەوە كه‌یسی شه‌هید كردنی عه‌قید هاوكار جاف.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه