Kurdistan Press - لەبارەی مووچە و پاشەكەوت، روونكردنەوە دەدرێت. لەبارەی مووچە و پاشەكەوت، روونكردنەوە دەدرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچە و پاشەكەوت، روونكردنەوە دەدرێت.

بەرپرسێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی مووچە و پاشەكەوت و پلان و بەرنامەكانی حكوومەت بۆ گەرەنتیكردنی ماف مووچەخۆران روونكردنەوە دەدات و دەڵێت: "دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمابەران بەشێکە لە پلانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراقیش پەسەندمان کردووە.

د.عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بە بەرپرس دەزانێت بەرامبەر بە زامنکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و هەموو كاری لە پێشینەشی دابینكردن و دابەشكردنی مووچە بووە و بەردەوامیشە لەسەر ئەوە و مانگانەش مووچە دراوە.

سەبارەت بە زامنكردنی مووچە لە بودجەی عێراقدا گوتی: "لە یاسای بودجەی 2021ـی عێراق، پێنج ترلیۆن بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەرخان کرابوو، بەڵام دوای ئەوەی دیوانی چاودێریی دارایی و وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقی وردبینییان لە گشت میلاکی هەرێمی کوردستاندا کرد، دوای وردبینیکردن لە گشت خەرجییەکانی هەرێمی كوردسان، کە پێویستە 9 ترلیۆن بۆ مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت، بە واتای ئەوەی لە یاسای بودجەی 2023دا نۆ ترلیۆن و 300 ملیار دینار زامن کراوە و بۆ مووچەی خانەنشینی و کاروباری کۆمەڵایەتییش یەک ترلیۆن و 300 ملیار دینار لە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق زامن کراوە.

ئاماژەی بەوەش دا، لە ساڵی 2022، دیوانی چاودێریی دارایی و وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقی، پێداچوونەوەی بە گشت میلاکی وەزیفیی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد، هیچ تێبینییان لەسەر نەبوو و بێ کێشە کۆتایی هات، گوتیشی: "ئەو ئەندامانەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، كە واژۆیان لەسەر ئەم گۆڕانکارییانەی ماددەی 13 و 14ی پڕۆژەی بودجە كردووە، زۆر بێ ئاگابوون لەو هەماهەنگییەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و ئەو گۆڕانكارییانەی كردوویانە زیانە بۆ هەموو مووچەخۆران.

د.عەبدولحەکیم خەسرەو گوتیشی: ”ئێمە گەرەنتیی ئەوه‌مان کردبوو، كه‌ داهاتی موچەخۆران، کە بەغدا لە 2014ـەوە نەیناردووە، هەمووی بداتەوە مووچەخۆران و دووبارە خەرجی بکاتەوه‌، ئەوانیش رازی بوون و جێگیریان کرد، حکوومەتی هەرێم داوا دەکات، هەموو ماف و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم زامن بکرێت، بە رێگای بڕگەی یەکەم لە مادەی 13، کە ئەولەویەت بدرێتە ساڵی 2014 و تا ئێستا گشت مافەکان بگەڕێندرێنەوە."

لەبارەی مووچەی پاشەکەوتکراوەکان، گوتی: "دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمابەران بەشێکە لە پلانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بودجەی عێراقیش پەسەندمان کردووە، پێویستە گشت پاشەکەوت و مووچەی فەرمابەرانی هەرێم بدرێتەوە و جێگیرمان کردووە، دواتر حکوومەتی ناوەندی، دیوانی چاودێریی دارایی و وەزارەتی دارایی عێراقیش پەسەندی کردووە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه