لە سەرەتای ڕێوڕەشمەکەدا مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانا، دواتر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێم و ژمارەیەک لە نوێنەرانی دامودەزگا حکوومی و حزبییەکان و کەسوکاری شەهیدان، تاجەگوڵینەیان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی 1ی شوبات دانا.
18 ساڵە لەمەوبەر لە 1/2/2004، کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بوو، دوو تەقینەوە لە یەک کاتدا لە بارەگاکانی لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی 3ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدران، لە ئەنجامدا 103 کەس شەهیدبوون، کە ژمارەیەکیان سەرکردە و بەرپرسی حکوومی و کادیری دیاری هەردوو حزب بوون، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
وەڵام بدەوه