Kurdistan Press - لەمەودوا شەھیدانی شەڕی داعش لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان مووچە وەردەگرن لەمەودوا شەھیدانی شەڕی داعش لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان مووچە وەردەگرن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەمەودوا شەھیدانی شەڕی داعش لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان مووچە وەردەگرن

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە سبەیەوە مووچەی شەھیدانی شەڕی داعش لەڕێگەی بەرێوبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدانەوە لە خەزینەکانی حکوومەت وەردەگیرێت .

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەرەڤان حەمدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە چوارچێوەی پەیڕەو و ڕێنماییەکانی یاسای چاکسازیدا ھەماھەنگی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرکە و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و وەزارەتی ناوخۆدا کراوە بە مەبەستی گواستنەوەی شەھیدان و ڕێکخستنیان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و، وەکوو قۆناغی یەکەم دۆسیەی شەھیدانی شەڕی داعش پاش پشکنین و وردبینی و ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران گواسترایەوە بۆ وەزارەتی کاروباری شەھیدان بۆ ئەوەی مانگی یەکی ئەمساڵ مووچەیان، کە سبەی دابەش دەکرێت، لە بەڕێوبەرایەتییەکانی شەھیدانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دابەش بکرێت و لەگەڵ کەسوکاری شەھیدان قسە کراوە و لە خەزێنەکانی حکوومەت دابەش دەکرێت.''

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: ''بە ھەمان ڕێکاریش بەپێی ڕێنمایی ژمارە پێنج دۆسیەی شەھیدانی وەزارەتی ناوخۆش لە دوو ھەفتەی داھاتوودا ڕێکاری پێویستیان بۆ دەگیرێتە بەر، بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داھاتوودا ئەوانیش بگوازرێنەوە سەر وەزارەتی کاروباری شەھیدان و دۆسیەکانیان ڕێک بخرێت.''

بەرەڤان حەمدی گوتیشی: ''ئەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە ھەمووی تەواو بووە و تێبینی لەسەر ھەندێک ھەبووە، ئەوانیش پشکنینیان بۆ کراوە و دەگوازرێنەوە و لە قۆناغی یەکەمدا ٦٩ دۆسیە ماون و ھەزار و ١٨ گواستراونەتەوە و ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ لە دوو ھەفتەی داھاتوودا کاری لەسەر دەکەین و سەرجەم شەھیدان دەگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی کاروباری شەھیدان و بە ھەمان شێوە شەھیدانی دەزگای ئاسایش ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.''

حەمدی ڕوونیشی کردەوە: ''ھەر وارسی شەھیدێک بۆی ھەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بکەن و لە کاتی بوونی ھەر سکاڵایەک لەسەر شێوازی دابەشکردنی مووچەکەیان ئەم وارسانە بەپێی یاسای ژمارە ٩ی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان لە داھاتوودا لە سنووری وەزاەرتمان سوودمەند دەبن.''

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا