Kurdistan Press - وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بۆندستاغ) دەکات، بۆ درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانیان و راوێژکارانی سەربازی وڵاتەکەیان لەعێراق و هەرێمی کوردستان وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بۆندستاغ) دەکات، بۆ درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانیان و راوێژکارانی سەربازی وڵاتەکەیان لەعێراق و هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بۆندستاغ) دەکات، بۆ درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانیان و راوێژکارانی سەربازی وڵاتەکەیان لەعێراق و هەرێمی کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لەبڕیاری درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا و راوێژکارانیان دەکات لەعێراق و هەرێم، کە هۆکارێکی گرنگی بەیەکەوە کارکردن و ئەرک بینینە، لە بەرامبەر هەڕەشەکانی تیرۆر و تیرۆریستان. 
وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیدەکاتەوە، هێشتا داعش هەڕەشەیەکی جددیە و پێشمەرگه و سوپای عێراق، پێویستیان بەهاوکاری و هەماهەنگی هەمەلایەنەی ووڵاتانی هاوپەیمانان هەیە، لەمڕوشەوە راوێژکارانی ئەڵمانیا رۆڵێکی کاراو کاریگەریان بینیوە لەتێکشکاندنی تیرۆریستان و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەرووی مەشق و راهێنان، سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی سەربازی. 
وەزارەتی پێشمەرگە، بەناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سوپاسی گەل و حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ پەسندی ئەو بڕیارەو دووپاتیشیدەکەینەوە، لەگەڵ ئەڵمانیا، وەک شەریکی راستەقینەمان تیرۆریستان لەناو دەبەین و ناوچەکە بە ئارامی و پارێزراویی دەهێڵینەوه.
وەزارەتی پێشمەرگە 
۳۰ی ۱ی ۲۰۲۲

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا