کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"پێدانی کارەبای ٢٤ کاتژمێریی پەیوەندی بە چەند شتێکەوە هەیە، ئەو کارەبایەی کە پێویستە ئێمە بیدەین بە هاوبەشان، نزیک دەبێتەوە لە حەوت هەزار مێگاوات، ئێمە ژێرخانی سەرووی حەوت هەزار مێگاواتمان هەیە، واتا وەکو ژێرخان هەمانە، بەڵام لەسەر ئەرزی راستی توانیوومانە چوار هەزار تا چوارهەزار و ٥٠٠ مێگاوات بەرهەم بهێنین".
ئەوەشیخستەڕوو:"کێشەی سەرەکی نەبوونی سووتەمەنی پێویستە، هەروەها کێشەی هونەریی هەیە، بۆ نموونە وێستگەی خەبات ٣٠٠ مێگاواتە و دوو یەکەیە، جاری وا هەیە هەردوو یەکە بەیەکەوە کوژاوەتەوە، بۆیە ئەگەر سووتەمەنی تەواومان هەبێت رەنگە نزیک بینەوە لە پێدانی ٢٤ کاتژمێریی".
بڕواشی وابوو،" دەبێت خەرجی هاووڵاتییان کەم بکەینەوە بەوەی هاووڵاتیی خانووەیەکی عازل دروست بکات و بۆ سەرما و گەرما، هەروەها لە رووی پراکتیکەوە هێڵەکانی کارەبا باڵانس و کێشەی گواستنەوە دروست دەکات و لە کۆتاییدا ناتوانین بەڵێنی ئەوە بدەین کە لەم کاتەدا ٢٤ کاتژمێر کارەبا دەدەین".
بەوتەی بریکاری وەزارەتی کارەبا، ئێستا نزیکەی سەدا ٩٥ی دانانی پێوەری زیرەک تەواو بووە کە کۆی هابەشانی کارەبا بریتییە لە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار هاوبەش و لەمبارەیەوە وتی: "بەپێی ئەو گرێبەستەی لە ساڵی ٢٠١٨ کراوە، ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار پێوەرمان بۆ کڕدراوە، بەڵام ئێستا ئێمە نزیکبووینەتەوە لە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار هاوبەش، تا ئێستا ٣٠٠ هەزار هاوبەشمان کەمە، جگە لەمەش سەدا ٩٥ی پێوەری زیرەک تەواو بووە، واتا زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار هاوبەش پێوەری زیرەکیان بۆ دانراوە، هەروەها بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی هەیە، رێژەی ئەو کارەبایەی پێشتر بە فیڕۆچووە رێژەی لەسەدا ٣٥ بۆ سەدا ٤٠ بووە، بەڵام دوای دانانی پێوەری زیرەک و بڕینی سەرپێچییەکان بە هەوڵی هەموولایەک، توانیوومانە ئەو رێژەیە دابەزێنین".
وەڵام بدەوه