سەرچاوەیەک، بەیانیی ئەمڕۆ، نووسراوی فەرمیی پەرلەمان گەیشتە كۆمسیۆن بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەكاریی هەڵبژاردن بكرێت.هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی كۆمسیاران كۆدەبێتەوە و دەست بە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن دەكرێت.
پێشتر هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان راگەیاندبوو: وه‌ك كۆمسیۆن چاوەڕوانین ئه‌و بڕیارە به فه‌رمی بگاته لامان و ئه‌نجوومه‌ن ده‌ست ده‌كات به كۆبوونه‌وه‌ی چڕ‌وپڕ و بۆ ئاماده‌كردنی خشته‌ی كارەكان و ئه‌و بودجه‌ی پێویسته بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێمه شه‌و و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له 18ی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئەمەش كۆمەڵێك كار ده‌كرێت، له‌وانه كاركردن له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاماده‌كاری بۆ كه‌لوپه‌لی ده‌نگدان كه له رۆژی دەنگدان پێویسته، جگە لە دروستكردنی لێژنه‌ی دادوه‌ری له دادگای ته‌میز و هه‌روه‌ها دانیشتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ دروستكردنی لێژنه‌ی ئه‌منی كه ئه‌ركی پاراستنی ده‌نگده‌رانه و رۆژی ده‌نگدان و گواستنه‌وەی كه‌لوپه‌له‌كانه.
وەڵام بدەوه