Kurdistan Press - موچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە موچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە

لە زۆر لە بانكەكان، شێوازی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەبێتە كارتی ئەلیكترۆنی و بەرپرسێكی بانكییش چەند زانیارییەك لەبارەیەوە ئاشكرا دەكات و دەشڵێت: "لەداهاتوودا لە مۆڵ و دەرمانخانە و بەنزینخانەكانیش بەهۆی ئەو كارتە پێداویستییەكان دەستبەر دەكرێن.

بەڵێن ئەحمەد، بەرێوەبەری بانكی سەیدسادق، لەسەر میلاكی وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاند: "لەم مانگەوە لە بانكی ئێمە و چەندین بانكی دیكە، بە كارتی ئەلیكترۆنی، كە ماستەركارتیشە، مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت و ئەو كارتەش پشتبەستووە بە تۆماری بایۆمەتریی مووچە.

ئاماژەی بەوەش دا: هەڵگرتنی بابەتی ناسنامە جۆراوجۆرەكان نامێنێت و تەنیا بەو كارتە لە رێگەی وەرگرتنی پەنجەمۆر مووچەكە لە ماوەی كەمتر لە خولەكێك دەدرێت و كێشەی نۆرەگرتنیش نامێنێت.

باسی لەوەش كرد، لە كارتەكەدا چەند ئۆڤەرێك هەیە، بەڵام جارێ بەهۆی كەمیی سیوولەوە كارا نەبووە، گوتیشی: "بۆ نموونە، خانەنشین دەتوانێت لە هەر بانكێك و لە هەر شارێك بێت بیەوێت مووچەكەی خۆی وەربگرێت، ئەو خاڵە ئەو كات جێبەجێ دەبێت، كە دۆخی دارایی بانكەكان باشتر بێت، هەروەها ئەوەشی تێدایە، لەداهاتوودا لە مۆڵ و دەرمانخانە و بەنزینخانەكانیش بەهۆی ئەو كارتە پێداویستییەكان دەستبەر بكرێن، بەڵام جارێ ئەوانە كارا نەبوونە.

ماوەیەكە پێدانەوەی كارتەكان دەستی پێكردووەتەوە و مەرج ئەوەیە دەبێت خانەنشین خۆی، یان میراتگر، یان بریكارەكەی ئامادەی وەرگرتنەوەی بێت.

بەڕێوەبەری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئاشكراشی كرد: لە رۆژی 25ی مانگ، كە مووچەی خانەنشینانی شارستانی دەدرێت، هەر خانەنشین و میراتگری خانەنشینێك لەو بانكەی ئێمە كارتی ئەلیكترۆنی نەبێت، مووچەی بۆ خەرج ناكرێت.

پێشتر شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە شاری سلێمانی، ڕاگەیاندبوو: ئەو كارتە ناگۆڕدرێت و لەمەودوا ئەو خانەنشینانە دەتوانن مانگانە بەو کارتە ئەلیکترۆنییە مووچەکانیان لەو نووسینگانەی سەر بە بانک وەربگرن، كە مووچەی تێدا دابەش دەكرێت.

ئەو گوتیشی: ئەو سیستمە نوێیەی، كە لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان پەیڕەوی دەكەین، بریتییە لە سیستمێكی ئەلكیترۆنی، بەجۆرێك، كاتێك خانەنشینێك دێت بۆ وەرگرتنی مووچە، پێشتر كارتێكی زیرەكی پێ دراوە، كە لەو كارتە زیرەكەدا سەرجەم زانیارییەكانی خانەنشینەكە و بڕی مووچەی تیادا تۆمار كراوە، لە كاتی دابەشكردنی مووچەدا، تەنیا ئەو كارتە زیرەكە لەگەڵ خۆی دەهێنێت و مووچەكەی بە سیستمێكی كۆمپیوتەریی بۆ خەرج دەكرێت.

كارتەكە بۆ سێ جۆر دابەش كراوە، بۆ میراتگری خانەنشین رەنگی كارتەكە شینە، بۆ بریكار رەنگی رەشە و بۆ خانەنشینەكە خۆی رەنگی سەوزە.

ئەو گوتیشی: "ئەم سیستمە نوێیە دەبێتە هۆی كارئاسانیی زیاتر بۆ خانەنشینان لەوەی، نۆرەگرتن نەمێنێت و خانەنشینان بتوانن بەئاسانی مووچەكانیان وەربگرن، هەروەها كەس ناتوانێ لەجیاتی كەسی دیكە وەریبگرێت و فێڵ و گزییش ناكرێت.

لە هەرێمی كورستان، زیاتر لە 250 هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی مووچە وەردەگرن.

پێشتر ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاندبوو: "فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو رێكارەكانی بەئەلیكترۆنیكردنی مووچەی تەواو كردووە و هەنگاوی یەكەمی بەئەلیكترۆنیكردنی مووچە، بە مووچەی خانەنشینان دەست پێ دەكات.

ئەرشەد لۆلانی راشیگەیاند: حكوومەت لە بابەتی بەئەلیكترۆنیكردنی بانكەكان و گۆڕینی سیستەمی دابەشكردنی مووچە زۆر رژدە، زۆر وڵات ئەو سیستەمە پیادە دەكەن و زۆر كێشەش چارەسەر دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه