لە چەند رۆژی رابردوودا بووکێک لە کۆیە لە رۆژی ئاهەنگەکەیدا رایکرد و رۆژی یەکشەممە لە سۆران دەستگیرکردنی راگەیێندرا.
بووکە هەڵاتووەکە ناوی (ح. ک. م)ـە و دانیشتووی قەزای کۆیەیە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سۆران دەڵێت، دەستگیرکرانەکەی سکاڵای لە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی کۆیە تۆمارکردبوو، دواتر ئەوان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو ئافرەتە هەڵاتووە بۆ سۆران.
ماڵی بووک کە هەر دراوسێی ماڵی زاوابوو لە کۆیە ماڵەکەیان گواستبووەوە بۆ جێیەک کە ماڵی زاوا نەیاندەزانی لە کوێیە.
ئاهەنگی مارەکردن، شیرینی خواردنەوە، ئارایشتگە و وێنەی یادگاری بۆ ئەو هاوسەرگیرییە کرابوو.
خەیاڵ، دایکی زاوایە و رۆژی 15-05-2023 بە رووداوی گوت: پێنج مسقاڵ زێڕم بۆ کردبوو، 3 ملیۆن دیناریشم پێی دابوو، جگە لە شتی دیکەش، ئەوجا گوتی، ماڵی جیام بۆ بکەن، ئەویشمان بۆ کرد. ماڵی زاوا لەو کاتەدا باسیان لەوە کرد، بووکەکە زێڕ و پارە و کەلوپەلەکانیشی بردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سۆران گوتی، رۆژی یەکشەممە ئەو ئافرەتە داواکراوەیان دەستگیرکردووە. بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزانی هەولێر - نووسینگەی كۆیەی دەکەنەوە.
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه