Kurdistan Press - ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە

ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە

دوای ئەوەی لە لایەن بەڕێز وەزیری پەروەردەوە ئاگادار کراینەوە لەوەی چەند کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەڵدەستن بە فرۆشتنی ئامێری (بلوتووز) کە لە لایەن قوتابییانبو خوێندکارانەوە  بۆ کاری (گزی/غەش)کردن بەكار دەهێندرێت، هەروەها بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە دەتوانن وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12ی ئامادەییش بەردەست بخەن لە بەرامبەر بڕێک پارە كە قوتابیان و خوێندکارانەوە  پێیان بدەن، بۆیە لە لایەن تیمەکانمانەوە بە داڕشتنی پلانێكی تۆكمە، توانرا ناسنامەی چەند تۆمەتبارێک ئاشکرا بكرێت و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە بەرواری 15ی 5ی 2023 دەستگیریان بکەین. هاوكات دەست بگرین بەسەر چەند ئامێرێکی جۆراوجۆری (گزی/غەش)کردن. 

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ماوەکانی ڕابردووش، چەند تۆمەتبارێکی تر لەسەر هەمان تاوان دەستگیر کراون و دراونەتە دادگا.

لێرەوە قوتابییان و خوێندکارانی خۆشەویست و ئازیزی هەرێمی کوردستان و كەسوكاریان دڵنیا دەکەینەوە، ئەو قسانەی باس لە ئاشکرابوون یان بەردەستخستنی وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە، تەنها ئامانج لێیان پارە وەرگرتن و فێڵکردنە لە قوتابییان. بۆیە داوا دەکەین کە قوتابییان و خوێندکارانی خۆشەویست، خۆیان لە کڕینی ئەم ئامێرانە بەدوور بگرن. لەم چوارچێوەیەشدا زور سوپاسی دانیشتوانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەین کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکار بوونە لە پێدانی زانیاری لەسەر کەسانی تۆمەتبار بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر

2023/5/18

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه