راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی چاکسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وهزارەتی پێشمەرگە، لەژێر رۆشنایی یاسای هەموارکراوی خانەنشینی پێشمەرگە و رێنمایی و رێکارە نوێیەکانی خانەنشینی، ژمارەیەک ئەفسەر لە هێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران.
لەمبارەیەوە، لیوا روکن هۆشمەند، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، رایگەیاند: بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە ٨٠٨ی ئەنجوومەنی وەزیران، لەڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ٨٠٨ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کران، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک ئەفسەری گەنج و وزەیەکی نوێ دەداتەوە بە هێزەکانی پێشمەرگە.
بەپێی زانیارییەکان چەندین بەرپرسی باڵای وەزارەتەکە لە نێو خانەنشینانبواندان.
وەڵام بدەوه