هەولێر.. حەوت پرۆژەی گەورەی خزمەتگوزاری لە بنەسڵاوە جێبەجێ دەكرێن
بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە لە سەنتەری شارۆچكەی بنەسڵاوە لە پارێزگەی هەولێر لەسەر داهاتی پەرەپێدانی پارێزگە و داهاتی شارەوانیی بنەسڵاوە لە ئێستادا حەوت پرۆژەی گەورەی خزمەتگوزاریی دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام و دروستكردنی ئاوەرۆ لی گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شارۆچكەكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان و بە تەواوبوونیان ئاستی خزمەتگوزارییەكانی بنەسڵاوە بەرزتر دەبێتەوە.
1- پڕۆژەی دانانی قالبی کربستون و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لەپێش مزگەوتی برایان لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی بە گوژمەی 80000000دینار، بەڕێژەی %90ی كارەكانی تەواو كراوە و لەلایەن شارەوانییەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.
2- پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی سایدی دووەمی شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕ، سەنتەری لاوان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر بۆ ساڵی 2022 بە گوژمەی 2536676000دینار، كارەكانی پرۆژەكەش بە ڕێژەی 55%ی ئەنجامدراون و لەلایەن شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
3- پڕۆژەی شەقام و ئاوەڕۆیی لوولەیی لە گەڕەکی گوڵان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر بۆ ساڵی 2022 بە گوژمەی 631000000 دینار و بەڕێژەی 37%ی كارەكانی پرۆژەكە تەواوكراوە و شارەوانی سەرپەرشتی دەكات.
4- پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گەڕەسوور لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر بۆ ساڵی 2022 بە گوژمەی 930655000 دینار، بەڕێژەی %70ی كارەكانی تەواوكراوە و لەلایەن شارەوانییەوە جێبەجێ دەكرێت.
5- دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ڕاپەڕین لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانی بە گوژمەی 70000000دینار، بەڕێژەی %40ی كارەكانی تەواوكراوە، لەلایەن شارەوانییەوە جێبەجێ دەكرێت.
6- پرۆژەی دروستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی گەڕەسوور بە گوژمەی 1000000000 دینار، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر بۆ ساڵی 2022 و لەلایەن شارەوانییەوە جێبەجێ دەكرێت.
7- پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی بە گوژمەی 79000000دینار، بە ڕێژەی %80ی كارەكانی تەواوكراوە و لەلایەن شارەوانییەوە جێبەجێ دەكرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەڵام بدەوه