Kurdistan Press - پەیامێک بۆ جوتیارانی سەرگەڕان پەیامێک بۆ جوتیارانی سەرگەڕان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک بۆ جوتیارانی سەرگەڕان

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە کێشەی جوتیارانی گوندەکانی سنووری سەرگەڕان ڕایگەیاند، ئەو هێزەی ڕێگری لێدەکردن کشتوکاڵ بکەن لە ئەمڕۆوە بە بڕیاری سەرۆک وەزیران دەبێت پارێزگاریشتان لێبکات.

ئەمشەو شەممە 13ـی 05ـی 2023 د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاریی لەبارەی کێشەی جوتیارانی گوندەکانی سەرگەڕان و کێشەی جوتیارانی تۆبزاوە و کێشەی خان خورما و ڕۆژنامەنوسانی کەرکووکی و کێشەی خزمەتگوزاری لەگەڕەکە کوردییەکان بڵاو کردەوە.

سەبارەت بە کێشەی جوتیارانی گوندەکانی سەرگەڕان ڕایگەیاند: داوا لەسەرجەم جوتیارانی پەلکانە، گابەلەکە، شناغە، سەربەشاخ و تەواوی ئەو گوندانەی سنووری سەرگەڕان دەکەم بچن دەغلودانیان بدوورنەوە و ئەو هێزەی ڕێگری لێدەکردن لە ئەمرۆوە دەبێت هاوکارتان بێت و پارێزگاریشتان لێبکات لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران کە بەسوپاسەوە لەدوای ئەوەی ئەو کێشەم لەگەڵ باس کرد دەستبەجێ بڕیاری هەڵگرتنی ئەو فشارانەی لەسەر جوتیارانی ئەو ناوچەیەدا.

لەبارەی جوتیارانی گوندی تۆبزاوە و یایچی و دەوروبەری باسی لەوە کرد کە دوای ئەوەی سەرەتا فشارەکەمان ڕاگرت دواجار نوسراوێکمان بەژمارە 340 ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کرد و داوامان کرد سەرجەم ئەو پڕۆژانەی لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێن ڕابگیرێن، بە سوپاسەوە وەزارەتی شارەوانی بەنوسراوی ژمارە ش.ن 909 بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان داوا دەکات کار بە ناوەڕۆکی نوسراومان بکرێت.

د. شاخەوان عەبدوڵا لەبارەی خان خورما گوتی: وەزارەتی شارەوانی نووسراوێکی بە ژمارە ش.ن 910 ئاراستەی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان کردووە و داوا دەکات کار بە ناوەڕۆکی نووسراوی ئیمە ژمارە 309 بکرێت کە ڕێگەچارەی گونجاوی تێدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دووکانداران و کاسبکارانی خان خورما.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەروەها سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ڕۆژنامەنووسان و بێبەشکردنی بەشێکیان سبەی بە فەرمی نووسراومان دەگاتە وەزارەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان دوای پەیوەندی تەلەفۆنیمان لەگەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە.

سەبارەت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکە کوردییەکان دەڵێت: لەبارەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکە کوردییەکان بڕیارمان دا بەپێی پێشینە پڕۆژەکانی مەجاری و کارەبا و کۆنکرێت لە هەموو ئەو گەڕەکانەی کە پێش گەڕانەوەی ئێمە خزمەتگوزارییان بۆ نەدەچوو بە بیانووی تەجاوز دەستی خزمەتگوازرییان پێ بگات و چەندین پڕۆژەشمان جێبەجێ کرد و ستافێکم لە نووسینگە ڕاسپاردووە بۆ هەماهەنگی و ڕاپەراندنی داواکاری هاووڵاتییان بەپێی پێویستی.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی تەواوی ئەو هاووڵاتییانەی ناویان لە نووسینگەی ئێمە نووسیبوو ناویان هاتووەتەوە و دوایین لیست 690 خێزانە و بەوەش دەکاتە 2500 خێزان کە ناویان گەڕاوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه