Kurdistan Press - پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە. پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.

دوای کۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.

لەمبارەیەوە هاوار محەمەد گوتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی راگەیاند کۆبوونەوەی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری، کەشێکی ئەرێنی بۆ هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی رەخساندووە بۆ رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسی هەڵبژاردن.

ئەوەشی گوتووە كە بۆ ئەم مەبەستە، لە چەند رۆژی داهاتوودا پارتی و یه‌كێتی کۆدەبنەوە و قسە لەسەر دوایین خاڵەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نیوەڕۆخوانێکدا پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران کرد و بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکوومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا