Kurdistan Press - کچێک سکاڵای لەسەر سێ برای خۆی تۆمارکرد. کچێک سکاڵای لەسەر سێ برای خۆی تۆمارکرد. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کچێک سکاڵای لەسەر سێ برای خۆی تۆمارکرد.

لەگەڕەکی ئازادیی شاری کەرکووک، کچێک سکاڵای لەسەر سێ برای خۆی تۆمارکردووە بەتۆمەتی ئەوەی دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەری و پۆلیسی ئەو شارەش لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە و یەکێک لە براکانی دەستگیرکردووە.

دوو رۆژ پێش ئێستا کچێک بەتۆمەتی ئەوەی براکانی دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەری سکاڵای تۆمارکردووە و لەدوای وەرگرتنی گوتەی کچەکە تواندراوە یەکێک لە براکانی دەستگیربکرێت و فەرمانی گرتن بۆ دوو براکەی دیکەشی دەرچووە.

سەرچاوەکەی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەکردووە، لە سکاڵاکەیدا کچەکە ئاماژەی بەوەکردووە، براکانی ئالودەی ماددەی هۆشبەربوونە و چەند جارێک دەستدرێژیان کردووەتە سەری. یەکێک لە براکانی ئەو کچە کە دەستگیرکراوە رەتیکردووەتەوە دەسترێژی سێکسی کردبێتە سەر خوشکەکەی، بەڵام لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بەردەوامە و پشکنین بۆ کچەکە کراوە و نێردراوە بۆ تاقیگەکانی پزیشکی دادی و  چاوەڕێی ئەنجامی پشکنییەنەکان دەکەن بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی ئەو دۆسیەیە تەواوبکەن و رەوانەی دادگای بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا