دڵشاد ره‌شید مه‌لا، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، ڕاگەیاند: تادێت مه‌ترسیی په‌كه‌كه له رووی ئه‌منییه‌وه له‌سه‌ر سلێمانی زیاتر ده‌بێت، رۆژانه فڕۆكه‌ی توركیا كادیر و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه ده‌كاته ئامانج، مه‌ترسییش له‌وه‌دایه ئەو سه‌ركردانه‌ی په‌كه‌كه دێنه ناو خه‌ڵكه‌وه، ئه‌مه‌ش نائارامی دروست كردووه.
هەروەك ڕوونیشی كردەوە: ”په‌كه‌كه حزبێكی توركیایه، تێناگه‌ین له سلێمانی چی ده‌كات؟ خۆ ناتوانێ له سلێمانییه‌وه توركیا بڕووخێنێ، بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه، كه په‌كه‌كه سه‌رئێشه بۆ ئەو شاره دروست نه‌كات و چیتر شه‌ڕی توركیا و په‌كەكه نه‌هێنرێته ناو سلێمانی.
ئەو ئه‌ندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان ئه‌وه‌شی خسته روو: ”به‌پێی هه‌ندێك زانیاری، جووڵه‌ی په‌كه‌كه له سنووره‌كانی سلێمانی وای كردووه، كه نیگه‌رانی و ترس و دڵەڕاوكێ لای خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان دروست بێت، چونكه له ئه‌نجامی بۆردومانی توركیا به‌هۆی جووڵه‌ی په‌كه‌كه‌وه، خه‌ڵكی سڤیل زیانمه‌ند بوون، هەروەك له هه‌ندێك شوێن، په‌كه‌كه خه‌ڵك بۆ پێویستییەكانی خۆی و بابەتی گواستنه‌وه ناچار ده‌كات هاوكارییان بكەن، ئه‌مه‌ش جێگای مه‌ترسییه.
وەڵام بدەوه