Kurdistan Press - بەڕێوبەرێک لە ھەولێر دەستبەسەرکرا. بەڕێوبەرێک لە ھەولێر دەستبەسەرکرا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەڕێوبەرێک لە ھەولێر دەستبەسەرکرا.

بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە وەکالەت، کە هاوکات بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەکەیە، لەگەڵ چوار پۆلیسی ناحیەکە دەستبەسەر دەکرێن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی رۆژی یەکشەممە 7ـی ئایاری 2023، دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەرەکە و چوار پۆلیسەکە، بەهۆی دەستگیرکردنی کەسێک بووە کە فەرمانی گرتنی هەبووە. ئەو پێنج کەسە دوای دەستگیرکردنی کەسەکە، لە هەولێرەوە پەیوەندییان پێوەکراوە و دواتر دەستبەسەر کراون.

بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە وەکالەت، ناوی وەلی باقی عەبدوڵڵایە، بڕیارە ئەمڕۆ کەسێکی دیکە بکرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر.

ئەمڕۆ کەسێک بە ناوی شێروان جەلال، دەکرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، لەکاتێکدا رۆژی 04-05-2023 سوێندی یاسایی خواردووە.

لایەنە پەیوەندیدارەکان، دەستبەسەرکردنی وەلی باقی رەتناکەنەوە و ناشیانەوێت هیچی لەبارەوە بڵێن بە پاساوی ئەوەی دۆسیەکە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت.

ناحیەی هەریر سەر بە قەزای شەقڵاوەیە لە پارێزگای هەولێر، دانیشتووانەکەی زیاتر لە 22 هەزار کەسە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه