Kurdistan Press - ئاگاداریەک لە پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگاداریەک لە پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگاداریەک لە پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر

*ئاگاداری*
١-ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە لە رێکەوتی(٢٠٢٣/٥/٧) نووسینگەی پاسپۆرتی (١)یەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر مامەڵەکردنی (دەرهێنان و نوێکردنەوەی)پاسپۆرت لەم نووسینگەیە رادەگێرێت بە هۆی دانانی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و دانانی سیستەمی پاسپۆرتی نوێ(پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی) تاکو رێکەوتی (٢٠٢٣/٦/٥)،بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرت لەم نووسینگەیە (دەرهێنان و نوێکردنەوەی) پاسپۆرت دەکەن پێویستە سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (٢)دووی هەولێر بکەن کە دەکەوێتە سەر شەقامی (١٥٠)مەتری ناو بەێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر،لە دوای کاتژمێر(١)ئێوارە تاکو (٦)ئێوارە.
٢-داوا لەو هاووڵاتیانە دەکەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرتیان کردووە وە ناوەکانیان گەڕاوەتەوە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە پێویستە بە زووترین کات سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (١)یەک بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان لە هەمان شوێنی پێشووی خۆیان کە دەکەوێتە سەر شەقامی (١٢٠)مەتری لە گەڕەکی سەربەستی (٣٢)پارک.
*ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه