مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە، نووسیویەتی:
بە بۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان - جینۆسایدی کوردی فەیلی، کە بە دەستپێشخەری و لە ژێر سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنجامدرا، سوپاسی ڕێکخەرانی کۆنفرانس و بەشداربووانی دەکەم کە بە توێژینەوە بەنرخەکانیان لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون .
ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر دەردەبڕین.
وەڵام بدەوه