Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی کۆریای باشوور دەکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی کۆریای باشوور دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی کۆریای باشوور دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 24 ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی کوانژین کونسولی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاواییکردن و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت بە پێزانینەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی کونسولی گشتیی کۆریای باشووری کرد لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا. 
کونسولی گشتیی کۆریای باشوور، سوپاسی هەماهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هەمیشە، کوردستان بە ماڵی دووەمی خۆی دەزانێت و میهرەبانيی و میواندۆستيی خەڵکی کوردستانیش لە بیر ناکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا