پاڤێل سمۆلێنسكی, ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر و نووسەر و دۆستی گەلی كورد و پشتیوانی ڕیفراندۆمی ههرێمی كوردستان، كۆچی دوایی كرد.
ئهمڕۆ چوارشهممه، نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی لە پۆڵەندا پرسەنامەیەكی لەم بارەیەوە بڵاوكردووهتەوە، سەرەخۆشی له بنەماڵەی نووسەرەكە كردووە، لە پرسەنامەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە سمۆلێنسكی نووسەری كتێبی “بادەمی سەوز. بۆچی جیهان پێویستی بە كوردە” بوو هەروەها ئەم نووسەرە یەكێك بوو لە چاودێرانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٧دا . هەمیشە بابەتی كورد و كوردستان لەنێو دڵیدا بوو.
سمۆلێنسكی ( لە ٧ی تەمموزی ١٩٥٩ لە شاری وارشۆ لەدایك بووە و لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ كۆچی دوایی كردووە - ڕۆژنامەنووس وپەیامنێر و نووسەری پۆڵەندی. لە ساڵی ١٩٨٩ تا مردنیشی بههۆی نهخۆشیی شێرپهنجهوه، پەیوەندی پیشەیی لەگەڵ دامەزراوه میدیایی "گازێتا ویبۆرچا"دا هەبووە.
هەندێك لە رۆژنامە بەناوبانگەكانی پۆڵەندا نووسیویانە مردنی پێشوەختەی پاوێل سمۆلینسكی تەنیا زیانێكی گەورە نییە بۆ ڕۆژنامەگەریی پۆڵەندی، بەڵكوو بۆ ههموو جیهان زیانێكی گەورە بووە.
وەڵام بدەوه