وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی نرخی دۆلار لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکوومەت دەرکرد.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی تێیدا سەرجەم گەنجینەکان ئاگادار کراونەتەوە کە نرخی گۆڕینەوەی دراوی بیانی / دۆلاری ئەمریکی لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر هەزار و 300 دیناری عێراقی دەبێت.
ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەرامبەر 142 هەزار و 500 دینارە و لە هەندێک لە پارێزگاکانیش جیاوازییەکی کەم لەگەڵ ئەم نرخە هەیە.
وەڵام بدەوه