Kurdistan Press - كورد كێشەی لەگەڵ ھیچ لایەنێكدا نییە، ئەوەی داواكاریی كورد قبوڵ بكات، كورد بەشداری لە حكوومەتدا دەكات و كێشەی نابێت كورد كێشەی لەگەڵ ھیچ لایەنێكدا نییە، ئەوەی داواكاریی كورد قبوڵ بكات، كورد بەشداری لە حكوومەتدا دەكات و كێشەی نابێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كورد كێشەی لەگەڵ ھیچ لایەنێكدا نییە، ئەوەی داواكاریی كورد قبوڵ بكات، كورد بەشداری لە حكوومەتدا دەكات و كێشەی نابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی دەرفەتی بە لایەنەكان داوە لەنێوخۆیاندا بگەنە رێككەوتن و كوردیش كێشەی لەگەڵ ھیچ لایەنێكدا نییە و بەپێی داواكاریی خۆی بەشداری لە حكوومەتی داھاتوودا دەكات.

دكتۆر ئاراس حەسۆ میرخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە دانیشتن لەبارەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دوابخرێت، بۆ ئەوەی لایەنەكان لەنێوخۆیاندا بگەنە رێككەوتن، چونكە سەدرییەكان خۆیان یەكلا كردووەتەوە لە پێكھێنانی حكوومەت، بەڵام ئایا لایەنەكانی دیكەی شیعە بەشداری لە حكوومەتی تازەدا دەكەن یاخود نا، ئەوەیان یەكلا نەبووەتەوە.

میرخان گوتیشی: "كورد كێشەی لەگەڵ ھیچ لایەنێكدا نییە، ئەوەی داواكاریی كورد قبوڵ بكات، كورد بەشداری لە حكوومەتدا دەكات و كێشەی نابێت، بۆیە بەپێی داواكاریی خۆمان بەشداری دەكەین".

دەشڵێ: "ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی كورد لە بەغدا یەكڕیز بێت و پارتی كاری جیددی لەوبارەیەوە دەكات، پەیوەندیی یەكێتی و پارتیش نەپچڕاوە و بەردەوامە، تەنھا جارێ كۆبوونەوە نەكراوە لە نێوان ھەردوولا".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه