سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "شاندێکی هەرێمی کوردستان، بە داوەتنامەی فەرمی سەردانی ئەمەریکامان کردووە و لەو سەردانەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەمان ئەنجام داوە، کە ئەنجامێکی زۆر باشیان هەبووە". دەشڵێ، بڕیارە چەندین شاندی باڵایان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی چەندین پڕۆژەی گرنگ و باش لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.
دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەمەریکا راگەیاند:سەردانی ئێمە بۆ ئەمەریکا لە شاندێک پێکهاتووە و من و پارێزگاری دهۆک دکتۆر عەلی تەتەر و رۆبینا تەیاری پەرلەمانتاری کوردستان، لەسەر داوای فەرمیی کۆمەڵەی کلدانیی ئەمەریکی و حاکمی ویلایەتی میشن بوو، بۆ ئەوەی بەشداری لە یادی 20 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کلدانیی ئەمەریکی بکەین، کە خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراقن لە ئەمەریکا سەرمایەدارن کە سەرمایەیان دەگاتە سەرووی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی، لە رێوڕەسمی یادەکەشدا رێزێکی زۆر لە شاندی هەرێمی کوردستان گیرا، دوای یەکترناسینی سیناتۆر و حاکمی ویلایەتی ئەمەریکا، لە وتارەکانیاندا ناوی ئێمەیان هێنا و چەندین کۆبوونەوەی باشمان لەگەڵ شاندەکانی ئەوان کردووە لە ئەمەریکا.
شوکری گوتیشی:داوامان کردووە بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، کە پێشتر چەندین گلەیی و گرفتیان هەبوو و پێمان راگەیاندن کە هەمووتان بۆ چارەسەر دەکەین، کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە، دەرگامان هەمیشە کراوەیە و کراوەش دەبێت و هەموو ئاسانکارییەک دەکەین بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، کە بڕیارە بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن و سوود لە تواناکانی ئەوان وەرگرین، سەردانەکەشمان چەندین رۆژ دەخایەنێت و ژمارەیەک سەرمایەدار و نوێنەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆبوونەوەمان لەگەڵ کردن لەبارەی دۆخی گشتی و نوێنەری حکوومەتی هەرێمیش لە ئەمەریکا بەیان سامی عەبدولڕەحمان لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵمان بەشدار بوو، بۆیە سەردانێکی باشە و ئەنجامی باشی دەبێت.
ناوبراو باسی لەوەش کرد: "لە مانگی پێنج و شەشدا دوو شاندی باڵای بازرگانیی ئەمەریکا دێنە هەرێمی کوردستان و لە هەفتەی داهاتوودا دەست پێدەکات و لە مانگی شەشیش شاندێکی کلدانی سەردانی هەرێم دەکات، کە لە کۆمەڵێک دکتۆر پێکدێت و دێنە هەرێم بۆ هەندێک کاری تایبەت، لە مانگی نۆ و دەی ئەمساڵ دوو شاندی دیکەی بازرگانی و وەبەرهێنانی ژووری کلدانی دێنە هەرێمی کوردستان، ئومێدەوارین ئێمەش ئاسانکاری و ئامادەکاریی باش بکەین، بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەوانەوە کۆمەڵێک پڕۆژەی باش ئەنجام بدەن و ئێمەش لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەت ئاسانکاریی تەواویان بۆ دەکەین.
وەڵام بدەوه